بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپریس: ئەمرۆ ١٧ی شوبات ١٠ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر خۆپیشاندانی 17ی شوباتی ساڵی 2011, کە بۆ ماوەى ٦٣ رۆژ لە سلێمانى و شارو شارۆچکەکانى کوردستان بەڕێوەچوو، هەرچەندە دروشمەکان زیاتر سیاسی بوون و دۆخى مووچەو خزمەتگوزارى لە ئاستێکى بەرزدا بوون، بەڵام ئەمڕۆ دواى ١٠ ساڵ جگە لەوەى داواکارییە سیاسییەکان هیچی لێنەگۆڕاوە ئێستا نەبوونى مووچەو خزمەتگوزاری و دامەزراندن و چەندین کەموکوڕی و گەندەڵیشى هاتووەتە سەر.
شارپرێس لەم فیلمە دیکۆمێنتارییەدا باس لەو قۆناغەو هۆکارو ئەنجامەکانى ئەو خۆپیشاندانانە دەکات و هاوکات کاراکتەرە دیارەکانی ١٧ شوبات بەشدارن لە بەڵگەفیلمەکەداو رووداوەکان دەگێڕنەوە.
یەکێک لەو کارەکتەرانەى خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات د.فایەق گوڵپیەو لەوبارەیەوە بۆ شارپرێس دەڵێت" خۆپیشاندانەکان رێکخراوبوون و کاریگەرییان لەسەر دۆخى سیاسی هەرێمى کوردستان هەبوو، داواکارییەکانیش سیاسی بوون بەو پێیەى شۆڕشی بەهارى عەرەبی روویدا بوو، هاوکات پارتى و گۆڕانیش ناکۆکی سیاسییان هەبوو"
هاوکات شێرکۆ جەودەت یەکێکی دیکە لە رێکخەرانى خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات و دەڵێت" لە ١٧ى شوبات زۆرینەى خەڵکی کوردستان هاوکارى کرد، بەڵام دەسەڵاتدا نەیبیست و بە زەبرى هێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان هێنرا".
زمناکۆ رزگار یەکێکە لە بریندارەکانى یەکەم رۆژى خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات و وتى" خۆپیشاندەران بەردەیان دەگرتە لقی٤ منیش ویستم بەردى تێبگرم، بەلام ویژدانم قبوڵى نەکرد، دواتر بریاریمدا بەردێک هەڵبگرم و بیگرمە لق، بەڵام ئەوەندەم زانى کەوتم و لە هۆش خۆم چووم".
Your Comment