بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەشرە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هیچ جۆرە گۆڕینەوەی زانیاریەکی لەگەڵ ئەمریکا بۆ هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر سووریا نەبووە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتووە: هاوکاری عێراق لەگەڵ ئەو هاوپەیمانییە بە گەشەی توانانییەکانی هێزە ئەمنییەکانی لە بواری کاری پۆلیسی سنووردارە و هەر بەم پێیە هیچ گۆڕینەوەی زانیاریەک لە ئەو هێرشەدا ڕەت دەکەینەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرگری عێراقیش پێشطر پاگەندەی وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر هاوکاری هەواڵگری بەغدا لەگەڵ واشنتۆن پێش لە هێرش بۆ سەر گرووپەکانی بەرخۆدان لە سووریای وەدۆر خستبووەوە.
شیاوی باسە کە ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لە هەوڵێکی دەستێوەردانانەدا هێرشی ئاسمانی کردە سەر خاکی سووریا.
Your Comment