AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٨ ٠٩:٥٩

بەرانبەر ڕکابەرەکەی سەرکەوت؛

باسکەی کوردستان لە گەیشتن بە خولی نایابی ئێران نزیک دەبێتەوە

باسکەی کوردستان لە گەیشتن بە خولی نایابی ئێران نزیک دەبێتەوە

یانەی باسکەی کوردستان لە قۆناغی لابردنی خولی دەستە یەکی یانەکانی ئێران بە ئەنجامی 89 بە 70 میوانە قومیەکەی خۆیی بەزاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێنجشەممە شەو لە چوارچێوەی قۆناغی دووهەمی پلەی ئافی کێبڕکێیەکانی خولی دەستە یەکی باسکەی ئێران، یانەی باسکەی کوردستان لە یاریگەی ئازادی سنە چووە کێبڕکێی یانەی باسکەی قوم.

یاریزانانی باسکەی کوردستان لە یاریەکی باشدا توانیان بە ئەنجامی 89 بە 70  ڕکابەرە قومیەکەی خۆی ببەزێنێت.

قوتابیانی ڕامین ئەحمەدیان یاریی قۆناغی یەکەمیان بە سەرکەوتنەوە کۆتایی هێنا و ئەگەر لە یاریی قۆناغی دووهەم سەربکەون دەچنە ڕیزی هەشت یانەی براوە.

ڕامین ئەحمەدیان، پەیام ئۆمەتی، ئارەش بەرادەری و میلاد سەیار کادیری تەکنیکی ئەو یانە پێک دەهێنن و بۆ سەرکەوتنی ئەو یانەیە هەوڵ دەدەن.

News ID 36193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha