دەبێ لە دەیەی پێنجەمی شۆڕش خزمەت بە بەرەی نوێ بکەین

پێش نوێژی هەینی پاوە لە دیدار لە گەڵ سکرێتری گشتیی تەقریبی مەزاهیبی ئیسلامی وتی: ئێمە لە دەیەی پێنجەمی شۆڕش داین و بەرەی ئێستا وەکوو بەرەکانی60 و 70 بیر ناکەنەوە. ئێمە لە بەرانبەر ئەواندا بەرپرسین و نابێ بەرەی نوێ لە خزمەتەکانی شۆڕش بێ بەری بکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتۆڵا دوکتۆر شەهریاری سکرێتری گشتیی تەقریبی مەزاهیبی ئیسلامی و شاندی هاوڕێی سەردانی پاوەیان کرد و لە گەڵ پێش نوێژی هەینی ئەو شارە دیدار و وتووێژیان کرد.

ماموستا مەلا قادر قادری لەم دیدارەدا وتی: پاوە 62 هەزار کەس جەماوەری هەیە و 100 مزگەوت لەم شارە هەیە کە 80 لە سەدیان پاش شۆڕش بینا کراون. ئەم شارە هەمیشە جێ سەرنجی بەرپرسانی باڵای حکوومەت بووە. ساڵی 90 کاتێ ڕێبەری مەزنی شۆڕش سەردانی ئەم شارەیان کرد لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی بەربڵاویان لێ کرا. ماوەیەک لەمەوپێش ئایەتۆڵا رەییسیش سەردانی ئەم شارەی کرد و سەفەرێکی پڕ خێر و بەرەکەتیان بۆ ئەم شارە بوو و بێگومان ئاکامی ئەرێنی بەدواوە دەبێت.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئێمە پێمان وایە ئێستا دەبێ بە شێوەیەکیتر لە گەڵ خەڵک هەڵسووکەوت بکرێت. ئێمە لە دەیەی پێنجەمی شۆڕش داین و بەرەی ئێستا وەکوو بەرەکانی60 و 70 بیر ناکەنەوە. ئێمە لە بەرانبەر ئەواندا بەرپرسین و نابێ بەرەی نوێ لە خزمەتەکانی شۆڕش بێ بەری بکەین.

ماموستا قادری وتیشی: بەرەی پێنجەمی شۆڕش چاوەڕوانییان لە حکوومەت زیاترە و دەبێ ئاگاداری ئەو بابەتە بین. دەوڵەت دەبێ بۆ کارە فەرهەنگییەکان کات و پارە تەرخان بکات. گەر ڕاستگۆیانە بە کاروباری سنوورنشینەکان ڕابگەن، کێشەکان کەم دەبنەوە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە سنووردارانی ئێران خاوەن دوو مافی سنوورداری و شارۆمەندین، وتی: بە داخەوە ئەو مافانە لەبیر کراون.

News Code 36097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha