بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر: مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ولێر ده‌كه‌م، داوا له كوردستانییان ده‌كه‌م ئارام بن".
راشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منیه‌كانمان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان ده‌ستپێكردوه و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه.
شه‌وی دوشه‌ممه پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر كراون، دو موشه‌كیان له‌نزیك فڕۆكه‌خانه و سێ موشه‌كیشیان له‌گه‌ڕه‌كی وه‌زیران كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
لهراگهیهندراوێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سێ كه‌سێك برینداربوون و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان، یه‌كێك له برینداره‌كانیش پاسه‌وانی كونسوڵخانهیهكه.
Your Comment