AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢٢ ٠٨:١٨

جێگری وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند:

هەموو خەڵکی ئێران تا مانگی گەڵاڕێزانی داهاتوو ڤاکسێنی کۆڕۆنا وەردەگرن

هەموو خەڵکی ئێران تا مانگی گەڵاڕێزانی داهاتوو ڤاکسێنی کۆڕۆنا وەردەگرن

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تا کۆتایی گەڵاڕێزانی ساڵی داهاتوو هەموو خەڵکی ئێران ڤاکسێنی کۆڕۆنایان بۆ دەکوترێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕەئیسی وتەبێژی لیژنەی بەرەنگاریی کۆڕۆنا لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: سەرەتا کوتانی ڤاکسێن بۆ ئەوانەی لە بەشی چاودێری تایبەت لە ۶۳۵ نەخۆشخانەی ئێران کار دەکەن یەکمایەتیمانە.

ڕاشیگەیاند: بە هاتنی وەجبەیەکی دیکە ڤاکسینی کۆڕۆنا لە حەوتەی داهاتوو بۆ ناو وڵات کوتان بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی وت کە بە کوتانی دۆزی یەکەم و دووەم لە ماوەی یەک مانگدا ئەوسا کەسی وەرگری ڤاکسێن هەست بە پارێزراوی دەکات.

ڕەئیسی وتی: ئێران تا کۆتایی ساڵ ڤاکسێنی کواکس دەکڕێت بەڵام خافڵ نابین لە فستۆر بەرهەمی هاوبەشی ئێران و کوبا کە ڕەشەمەی ئەمساڵ بە سەوەتەی ڤاکسینەکانی ئێمە زیاد دەبێت.

وتیشی: بۆ ئەوەی پارێزراوی بەکۆمەڵ دروست ببێ دەبێ 60 بۆ 70 کەس لە خەڵکی وڵات ڤاکسێن وەرگرن و بۆ ئەم مەبەستەش  45 یان 46 ملیۆن کەس ڤاکسێنه دەکرێن.

News ID 35963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha