بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نامەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ گەنجانی وڵاتی عێراق هاتووە:
بۆ گەنجانی ئازیزی عێراقی؛ من ئێوەم زۆر خۆش دەوێت و دوعاتان بۆ دەکەم و داوا لە خودای مەزن دەکەم سەرکەوتن و سەربەرزی ئێوە لە وەدەستهێنانی سەعادەت و خێری دنیا و قیامەت و پاوەجێی لە ڕێگای ڕاست، مسۆگەر بکات.
من مزگێنی داهاتووی گەش و ڕووناک بۆ عێراق بە ئێوە دەدەم؛ داهاتوویەک کە بە دەستەکانی ئێوە و ورەی بەرزتان دروست دەکرێت.
و لا حول و لا قوة الا بالله
سەید عەلی خامنەیی
Your Comment