دیداری سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق ئەمڕۆ بە شێوەی فەرمی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتۆڵا ئیبراهیم ڕەییسی و شاندی هاوڕێی لە بنکەی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق لە بەغدا پێشوازیان لێ کرا.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری بەربڵاوی بەرپرسەکانی دەزگای دادی عێراقەوە بەڕێوە چوو، فایق زەیدان بە گەرمی پێشوازی لە شاندی ئێرانی کرد و بەخێر هاتنی کردن.

پاش بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە زەیدان و ئایەتۆڵا رەییسی دانوستانە فەرمییەکانی خۆیان لە بنکەی ناوەندی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق دەست پێ دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێ ئێران و عێراق ئەمڕۆ چەند ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە بواری ماف و داد واژۆ بکەن.

News Code 35950

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =