بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، محەمەد باقر نەوبەخت نیوەڕۆی دوێنی لە فڕۆکەخانەی سنە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ئامانج لە ئەم سەفەرە شوێنگیری کردنی گەڵاڵەگەلێکی گرینگ وەکوو ڕێگای ئاسنی و پرسی ئاوی خواردنەوەی سنە و پڕۆژەگەلی دیکەیە کە دەمانەوێت تا کۆتایی دەوڵەتی دوازدەیەم بکرێنەوە.
سەرۆکی رێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران ڕایگەیاند: 26 پڕۆژە بە بڕی زیاتر لە دوو هەزار و 300 ملیار تمەن لەبەردەستدایە کە تا کۆتایی دەوڵەتی دوازدەیەم دەکرێنەوە.
نەوبەخت زیادی کرد: تا ئێستا هەزار و 100 ملیار تمەن بۆ پڕۆژەگەلە دراوە و تێدەکۆشین پاشماوەکەشی لە کاتی خۆیدا بدەین.
ناوبراو لە پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی سنە، بابەتی ئاوی خواردنەوەی سنە و کردنەوەی دوو هەزار یەکەی نیشتەجێی هەژارانی وەکوو گرینگترینی ئەو گەڵاڵەگەلە ناو برد کە لە سەفەری بۆ کوردستان شوێنگیری دەکرێن و دەکرێنەوە.
Your Comment