72 لە سەدی خەڵکی ئێران متمانەیان بە ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا هەیە و دەیکوتن

وتەبێژی کۆمیسیۆنی 90 ی مەجلیس وتی: چل لەسەدی بەشداربووانی ئێرانی لە ڕاپرسیەکدا وتیان کە هیچ متمانەیەکیان بە پێکوتەی دەرەکی نییە و 72 لەسەدیش ڕایانگەیاند کە پێکوتەی ئێرانی دەکوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی خزریان لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شوورای ئیسلامی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی 90 ی یاسای بنەڕەتیی سەبارەت بە پێکوتەی کۆرۆنا خوێندەوە.

لە ئەو دەقەدا هاتووە کە تا ئێستا چەندین پێکوتە وەکوو ڤاکسینی کۆرۆنا ناسێندراون وەکوو ڤاکسینی ئەمریکی فایزێر و مۆدێرنا، پێکوتەی ئاسترازنیکای بریتانیا بەڵام بە پێی بەڵگەکان ئەو ڤاکسینانە جێی متمانە نین و تا ئێشتا دەیان کەس بەهۆی کوتانیانەوە گیانیان لەدەست داوە.

هەر لەم پێوەندیەدا کەناڵە فارسی زمانە دژبەرەکان شەپۆلێکی "هاشتەگ ڤاکسین بکڕن"یان خستووتە ڕێ ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای دەستپێکردووە و یەک بەرهەمیشی لەسەر مرۆڤ تاقی کراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندیەدا لە دوایین ڕاپرسی ئەنجام دراو لەلایەن "نوەندی ڕاپرسی ئێرانیان" لەسەر بابەتی ئاستی متمانەی ئێرانییەکان بە پێکوتەی کۆرۆنا، نیشانی داوە کە سەدا چلی بەشداربووان لە ئەو ڕاپرسییە، هیچ متمانەیەکیان بە ڤاکسینی دەرەکی نییە و 72 لە سەدی بەشداربووانیش ڕایانگەیاندووە ڤاکسینی ئێران دەکوتن. هەروەها 53 لەسەدی بەشداربووان لە ئەو ڕاپرسییە وتوویانە لە ئەگەری پشت ڕاست کردنەوەی وەزارەتی تەندروستی، ڤاکسینی دەرەکی دەکوتن. لە ئەو ڕاپرسییەدا هەزار و 67 کەس بەشداریان کردووە.

News Code 35849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha