AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٩ ١٤:١٤

6527 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 85 کەس

6527 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 85 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6527 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 85 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 736  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 398 هەزار و  841 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 189 هەزار و  975 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 35782

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha