سەردار ڕەحیم نەوعی ئەقدەم لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە جووڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس، وتی: لە پۆلێنبەندی ئەرتەشەکانی جیهان، ئەرتەشی ئەمریکا، بە ئەرتەشێکی دەریابنەما دەناسرێت،
بە واتایەکی تر هەموو دەسەڵاتی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ ئۆپراسیۆنی دەرەوەی جوگرافیای ئەمریکا، هێزی دەریایی ئەم وڵاتەیە کە پاپۆڕی جەنگی، فڕۆکەهەڵگر و ئەتۆمی و نائەتۆمی لە خۆ دەگرێت.
ئەوەشی وت کە ژمارەیەکی زۆر لە کادیران و فەرمانبەرانی پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا تووشی کۆڕۆنا هاتوون و هەموو پاپۆڕەکانیان لە سەر ئاو و ناو دەریاکان سەرگەردان و سەرلێشێوان و ناتوانن تووشبوانی کۆڕۆنا ڕزگار بکەن.
سەردار نەوعی ئەقدەم سەبارەت بە وڕلیدانەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی: ئەو قسانە لە چوارچێوەی شێتە شێت کردنە ناماقووڵانەکەی ترامپ بوو کە بۆ دەرچوون لە کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی شەڕی دەروونی دروست دەکرد و هەرای دەنایەوە.
جەختیشی کرد کە بێ گومان ئەمریکا ئیدی هیچ جۆرە جووڵەیەکی تایبەت لە میحوەری بەرخۆداندا ناتوانێ بکات چونکوو هێز و بنکە دەریاییەکانی لە وڵاتانی کەنداوی فارس تەواو سووک بووە و بایەخی نەماوە.
ئەوەشی وت کە لە بەرانبەر هێزە ئەمریکاییەکانی ئێستا لە ڕۆژاوای ئاسیا کە توانای ئەنجام دانی هیچ جووڵەیەکی نییە، زیرەکی، جووڵە، توانای شەڕ کردن، هێز، یەکریزی، یەکگرتوویی و ڕۆحیەتی بەرخۆدان بە تایبەت لە هێزەکانی کۆماری ئیسسلامی ئێران لای هەموان ناوبانگی هەیە.
فەرماندەی بڕیارگەی حەزرەتی زەینەب وتی: ئەمڕۆ بە فەزلی خودا و بە بەرەکەتی دەسەڵاتی بەرگرانە و مووشەکە خاڵ پێکەکانی زەوین بە زەوین ، زەوین بە هەوا، زەوین بە کەنار، کەنار بە دەریا، دەریا بە دەریا و دەریا بە ژێر دەریا، ئێمە توانایی تێکشکاندنی کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکامان هەیە.
ئەو لە کۆتاییدا جەخت دەکات کە پاپۆڕەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس هیچ غەڵەتێک دژی ئێران و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ناتوانێت بکات.
بۆچوونی ئێوە