هێزی سەربازیی ئێران 10 مەشقی پسپۆڕانەی بەڕێوە برد

سەرۆکی بنکەی هێزە چەکدارەکان وتی: لەم رۆژانەی دواییدا کە سەرۆک کۆماری بێ عەقڵی ئەمریکا هەڕەشەی لە وڵاتەکەمان کرد، ئێمە ئەو هەڕەشانەمان جیدی وەرگرت و لەم ماوەیەدا زیاتر لە 10 مەشقی پسپۆڕانەمان بەڕیوە برد.

بە پێی هەواڵی میهر، سەرلەشکەر باقری ئەمڕۆ وتی: ئێستا لە ساڵوەگەڕی ئوپەراسیۆنی کەربەلای پێنج داین کە ئوپەراسیۆنیکی گرینگ بوو و زیاتر لە 100 ڕۆژ درێژەی بوو بەڵام دوژمن نەیتوانی ئوپەراسیۆنی ئێمە ڕابگرێت و ئێمە سەرکەوتین. نابێ هەموو کات باسی سەرکەوتنەکانمان بکەین بەڵکوو هەندێ جاریش پێویستە لە شکستەکانمان ئەزمون وەربگرین.

ئەو وتیشی: یەکێک لەو ئەزموونانەی وەرمانگرت ئەوەیە کە دەبێ بەهێز بینەوە، ئەگەر کەسیک وا بیر دەکاتەوە کە ئاکاری داگیرکەران دەگۆڕدرێت، بە هەڵە چووە. دوژمن ناگۆڕدرێت و هەوڵ ئەدات بە سەر هەموو جیهاندا زاڵ بیت. ئەگەر ئەمانەوێ گەمارۆکان پووچەڵ بکرێنەوە، دەبێ خۆمان بەهیز بکەینەوە.

باقری ڕوونی کردەوە: لە ماوەی دوو ساڵی دواییدا ئەمریکا زۆرترین گوشاری بە سەر وڵاتی ئێمە و خەلکەکەمان دا سەپاند. لەم رۆژانەی دواییشدا کە سەرۆک کۆمار بی هزری ئەو وڵاتە ئێمەی دەخستە مەترسییەوە، ئێمە ئەوانەمان جیدی وەرگرت و لەم ماوەیەدا زیاتر لە 10 مەشقی پسپۆڕانەمان بەڕێوە برد. ئەم ئامادەیی و توانای هێزە چەکدارانە ئاکامی بەرەوانی پیرۆزە.

ناوبراو ویڕای ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی سەردەمی بەرەوانی پیرۆز، وتی: ئەمڕۆ ئێمە دیاردەیەکی بێ وێنەمان لە پێش چاوە کە ڕێکخراوەی پاراستنی ئاسەوار و بڵاو کردنەوەی بایەخەکانی بەرەوانی پیرۆز لە بواری چەندایەتی و چۆنایەتی ئەم دیاردە بی وێنەیە کار دەکەن و لەم سالانەی دواییدا روویان لە گەشە کردووە کە جێ رێزە.

سەرلەشکەر باقری لە درێژەشدا ئاماژەی کردە سەر کەشی مەجازی و داکۆکی کرد: دەبێ وریا و وشیار بین و لەم بوارەدا چالاک بین. دەبێ لە بواری هونەریش دا چالاک بین و لە رێگای دەنگ و رەنگی نەتەوەییەوە، لاوەکان و منداڵانمان لە گەڵ فەرهەنگی بەرەوانی پیرۆز ئاشنا بکەینەوە.

سەرۆکی بنکەی هێزە چەکدارەکان وتیشی: بەڕێوەچوونی 10 مەشق لە 20 ڕۆژدا ئۆمێد دەداتە خەڵکی ئێران و بووە هۆی ئەوەی دوژمنان نەوێرن دەسدرێژی بکەنە سەر خاکی ئێران.

ناوبراو ئاماژەی بۆ سەرکەوتنەکانی دەسەڵاتی پیشەی بەرەوانی کرد و وتیشی: هەندێ کاری زۆر گەورە لە حاڵی بەڕێوەچوون دان کە فەرمانی ڕێبەری مەزن بۆ بەهێزبوونەوەیە.

سەرلەشکەر باقری باسی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای کرد و وتی: تا ئێستا لە مێژووی ئەمریکا ڕووی نەداوە کە دووجار دەرکردنی سەرۆک کۆمارێک بخرێتە بەر باس. گەرچی میلەتی ئیمەش تووشی هەندێ کێشە بووە بەڵام ئێمەش ئیزنمان نەداوە دوژمن بێ کێشە و لە ئاسایشدا بێت.

ئەو وتیشی: رووخانی ئەمریکا نزیکە و ئەمەش بەهۆی پیرۆزی خوێنی شەهیدانی ئێمە و شۆڕشی ئیسلامی ڕوو ئەدات.

ناوبراو لە کۆتاییشدا روونی کردەوە: بەو مەرجەی گەمارۆکان پووچەڵ بکرێنەوە، ئێران و بەرپرسانی لە سەر بەڵێنی خۆیان دەوەستن و دەگەڕێنەوە ناو ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکان.

News Code 35627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =