پاگەندەی ئەمریکا بۆ هەبوونی چەکی کیمیایی لە ئێران درۆیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: مادەی شەشی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بە ڕاگرتنی چاوەدێرییەکان ئاماژەی هەیە و نەک بە دەرکردنی چاوەدێرانی ئاژامسی وزەی ناڤۆکی لە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە بەیاننامەی وڵاتانی ئەورووپی سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆمی سەدا 20 ی ئێران، وتی: وڵاتانی ئەورووپی وەکوو بەشێک لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  نەک ئەرکی خۆیان جێ بەجێ نەکرد بەڵکوو بەشداریان لە پێشێل کارییەکانی ئەمریکاش کرد. ئەورووپییەکان باشتر لە هەر کەسێکی دیکە دەزانن هەوڵەکانی ئێران لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنەیە.

ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە سێ وڵاتانی ئەورووپی باشتر دەزانن ئەوەی کە ئێران روو دەدات، نیشانەی نەخۆشییەکە کە ڕیشەی لە هەڵسوکەتی لایەنەکان بەرانبەر و پێشێل کرانی بەڵێنەکانی ئەمریکایە، وتی: ئەو نەخۆشییە، پێشێل کرانی بەردەوامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپییە. هەوڵەکانی ئێران جۆرێکن کە خێرا دەتوانرێت لێی بگەڕێتەوە و ئەگەر دەیانەوێت نەخۆشییەکە چارەسەر بکەن، بگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانیان.

چاوەدێرانی ئاژانس لە ئێران دەرناکرێن

خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت قسەکانی ئەندامی لێژنەی بەرپرسایەتی مەجلیس لەسەر دەرکردنی چاوەدێرانی ئاژانس لە سێهەمی ڕەشەممەوە، وتی: یاسای هەوڵی ستراتیژیکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی مەجلیس تەواو روونە، ئەگەری هەیە ئەو نوێنەرە بە پێی مادەی شەشی ئەو یاسایە قسەی کردبێت کە دەڵێت ئەگەر لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵێنەکانیا جێبەجێ نەکەن، چاوەدێرییەکان ڕادەگیردرێن، ڕاگرتنی چاوەدێری بە واتای دەرکردنی چاوەدێرەکان نییە.

ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە چەکی ناڤۆکی ساختەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە تۆمەتی پەمپێئۆ سەبارەت بە هەبوونی چەکی کیمیایی لە ئێران، وتی: ئەمریکا هەر ئەو وڵاتەیە کە بووە هۆی کارەساتی هەڵەبجە، ئەمریکا هاوبەشی جەنایەتەکانی سەدام دژی ئێرانە. ئەگەر ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ببینن، لە ساختە بوونی باش تێدەگەن.  

News Code 35541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =