بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید ئاوج جێگری فەرهەنگی جەهادی زانکۆیی پارێزگای کوردستان هاوپەیوەند بە زەروورەتی ناساندنی کەسایەتییە جێ شانازییەکان دەڵێت: گەورەترین سەرمایەی هەر نەتەوەیەک، بلیمەت و بیرمەندانی ئەو نیشتمانەیە.
ناوبراو، تایبەتمەندییەکانی هەڵبژاردنی کەسایەتییە جێ شانازییەکان و نووسینی ناویان لە ئەو ئەتڵەسەی ئاوا وەسف کرد: خاوەن داهێنەری و خزمەتی بەرچاو بە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئێران و ئیسلام، ناوبانگی ئەخجلاقی لە بواری کار و لێزانی خۆی، هەبوونی بەڵێنی کاری.
ئاوج پێێ وایە کە پارێزگای کوردستان ئاخێزگەی کەسایەتیی جێ شانازیی لە هەموو بوارەکانە و هەر بۆیە هەلباژردنی ورد و ڕاست و ناساندنی ئەوان وەکوو کەسایەتیی جێ شانازی زۆر دژوارە.
ناوبراو دەڵیت بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە ئەو گەڵاڵەیە وادانرا کە مامۆستا هادی زیائەدینی پەیکەرەتاش و وێنەکێشی ناسراوی کورد وەکوو یەکێک لە کەسایەتییە جێ شانازییەکانی کورد بناسرێت.
ئەو هونەرمەندە ناسراوە خاوەن چەندین ئاسەواری هونەری لەوانە : پەیکەرەی ئازادی، هەوراز، شوانی نەی ژەن، مەولەوی کورد، نەقش بەرجستەی زیویە، منداڵی مەلەوان و پەیکەرەی بەرخۆدان و مەستووری ئەردەڵان و .... ە کە لە شاری سنە دانراون.
Your Comment