قەڵای والی ئیلام مێژوویێکی کۆنی کوردیی لە دڵدایە

مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجاڕ کە لە دەشتی میان کێوی ئیلام و لەسەر تەپەی چگا میرک کە ئێستا کەوتووەتە ناوەڕاستی شاری ئیلام، لە ساڵی 1326ی مانگی چێ کراوە.

 ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەردەنووسراوێک کە ئێستاش لە ئەو قەڵایەدا هەیە و مێژووی قەڵاکەی تێدا باس کراوە، غوڵام ڕەزاخان نووسیویە: فەرمانم داوە قەڵای حسێن ئابادی فەیلی کە ناسراو بە دە باڵایە چێ بکرێت.

ناساندنی قەڵای والی ئیلام

قەڵای والی لە زەوینێک بە ڕووبەری 17/4687 مەتری چوارگۆش چێ کراوە کە لە ئەو ڕووبەرە، بەشێک بە ڕووبەری 4/1792 مەتری چوارگۆش لە لای باشووری بیناکە وەکوو حەوشە ماوەتەوە. قەڵاکە بەرەو لای باشوور کراوەتەوە و بیچمەکەی زووزەنەقەییە و قەڵاکە بە گشتی ژێربیناکەی01/1466 مەتری چوارگۆشە.

قەڵای والی لە ئەو کاتە کە چێ کراوە دەوروبەری بەتواوەتی چۆڵ بووە بەڵام بە تێپەڕینی کات و گەورە بوونەوەی شارەکە دەوروبەری پڕ بووە لە ماڵ و بیانی ئەمڕۆژی.

ئاوی ئەو قەڵایە لە کانی بی بی یەوە دابین دەبوو کە وەکوو ڕابردوو بە بەکارهێنانی بۆریی گڵێنە ئاوی کانیەکە بەرەو حەوشەی ناوەندی قەڵاکە دەڕۆشت.

مێژوو و شوێنگە

شوێنگەی قەڵاکە بە شێوەیەکە کە لەلای باکوورەوە بە کۆڵانێکی شەش مەتری و لە لای ڕۆژاواوە بە شەقامێکی هەشت مەتری لە بیناکانی دەوروبەری جودا بووەتەوە . لە لای ڕۆژهەڵاتیش لەگەڵ بینای ئیدارەی گشتی کاروبای ئابووری و دارایی ئیلام دراوسێیە. لە لای باکووری قەڵاکە تەلارێکی جوان (شانشین) هەیە کە قەبارەکەی گەورەتر لە ژوورەکانی دیکەیە.

 لە ناوەڕاستی تەلارەکە حەوزێکی بچووک هەیە کە بە بەردی مەڕمەڕ جوانکاری کراوە. ئەو حەوزە لە دەڤەری کانییەک کە لە ئەو سەردەمەدا پڕئاو بووە چێ کراوە، بەڵام بە تێپەڕینی کات ئەو کانییە وشک و کەم ئاو بووە و بۆ ئەوەی کە حاڵەتی کۆنی کانییەکە بپارێزرێت لە کاتی ئاوەدان کردنەوەی قەڵاکە ئەو بەشەش نوێ کرایەوە تا ڕواڵەتەکەی هەر وەکوو خۆی بمێنێتەوە.

هەبوونی نەردەی کون کونی خشتی بە ڕەنگی شین، تراسی سەرپۆشراو و پەنجەرەی کون کون بە شووشەی ڕەنگامە، کۆڵەکەی بازنەیی، سەرکۆڵەکەی نەخشەلێدراو لە هێوان، میچی کەوانی و جوانکاری کراو بە بە کاشتی ڕەنگی، داری بەرز و کۆنی کاج و حەوزی لاکێش دیمەنێکی جوانیان داوەتە قەڵاکە.

نۆژەن کردنەوەی قەڵاکە

قەڵای والی لە سەردەمی شەڕی سەپێندراو نزیک بە 50 لەسەدی ڕووخا کە لە ساڵی 1367 بە هاوکاری ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی دوای دوو ساڵ هەوڵی بێ بڕانەوە لە ساڵی 1369 نۆژەن کرایەوە و لە ڕەوتی نۆژەن کردنەوەکەشی هەر هەوڵ درا کە نەژیارڤانی و شێوەی کۆنی خۆی بپارێزرێت.

تایبەتمەندییەکانی ناژیارڤانی قەڵای والی

 قەڵاکە خاوەن 20 ژووری گەورە، پێنج ژووری بچووک، چوار هێوان و دوو تراسی بچووکە کە زۆربەیان دەرکەیان هەیە بۆ ناو یەکدی. لای ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی قەڵاکە پێچەوانەی یەکن واتا قەرینەن و لە بنی حەوشەکە 80  سەنتی مەتر بەرزترە و چوار پلیکانی بەردی هەیە.

قەڵاکە بە سێ ڕێگای پلەیی بە چەرخانێکی 90 دەرەجەیی دەگاتە بانی بەرز. قەڵاکە دوو شوێنی پاسەوانی بە شێوەی نیوە بازنەی لە لای باکووری ڕۆژهەڵاتی و باکووری ڕۆژاوایی هەیە و لە دەڤەری چەند پلەیەک بۆ جێگیر بوونی پاسەوانەکان بۆ چاوەدێری هەیە.

لە ناو کۆریدۆرەکان، شوێنگەلێک وەکوو ژوورێکی زۆر بچووک لە ناو دڵی دیوارەکان کەنراوە کە شوێنی جێگیر بوونی پاسەوانەکان بووە. لە ناو کۆریدۆری لای ڕۆژهەلاتی، هەروەها لە ناو ژووری شانشین و بەشێک لە شوێنی چوونە ژوورەوەی پاسەوانەکان و میچەکان بە کاشیی ڕەنگامە و گەچبڕیی جۆراوجۆر جوانکاری بۆ کراوە.

هەروەها لە ئەو قەڵایە شەش ژێرزەوینی لە سێ لای باکوور، ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات هەیە کە بەرزایی هەریەکەیان دوو مەتر دەبێت و ڕووناکیشیان بە چەند دەلاقەی کون کونی خشتی و ڕەنگی بەرەو ناو حەوشەکە، دابین دەبێت.

ئەو قەڵایە سێ دەرکەی چوونە ژوورەوەی لە سێ لای باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا هەیە، دەرکەی سەرەکی قەڵاکە لە لای باشوورییە کە بە 11 پلەی 20 سەنتی مەتری بۆ ناو ژووری پاسەوانی و پاش بە هەشت پلەی دیکە دەچێتە ناو حەوشەکەوە.

 شوێنی چوونە ژوورەوەی قەڵاکە بە شیوەی یۆنانی چێ کراوە. دەرکەکانی تری قەڵاکە بە شێوەی تایبەتە و بۆ هاتوچۆی میوانەکان کراونەتەوە کە بە ڕاڕەوی سەرپۆشراو دەچنە نێو حەوشەکەوە. لە میچی هەندێک لە ژوورەکان دەرکەیەک کە لە زمانی فاریسیدا پێی دەگوترێت هەشتی، کراوەتەوە کە هەم ڕووناکایی ژوورەکە دابین دەکات و هەم لەوێوە هەوای ناو ژوورەکە دەگۆڕدرێت.

 شکانی خشتەکان و دروست کردنی تاق لە سەر دیوارەکان، شکڵی کەوانەیی سەردەرکەکان و جوانکاری بە خشت لە هەشتییەکان جوانیەکی بێ وێنەی داوەتە ئەو قەڵایە.

ئاوێنەکاری لە میچی ژوورەکان زۆر باو بووە کە پاشماوەکانی لە یەکێک لە ژوورەکانی لای ڕۆژاوا کە بە شێوەیەکی زۆر جوان دانراوە، هەر ماوەتەوە. گەچبڕی لەسەر دیوارەکان و میچی ژووری شانشین بە شیوەی گوڵ و گیا کار کراوە.

ئەو ئاسەوارە مێژوویی و فەرهەنگییە لە ڕێکەوتی 19ی خەرمانانی 1376 ی هەتاوی بە ژمارەی تۆماری1798 وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نەتەوەییەکانی ئێران تۆمار کراوە.

News Code 35480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =