AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٧ ١٢:٣٦

ڕاپۆرتی مێهر؛

وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی 8 ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا

وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی 8 ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا

پڕۆژە جیاوازەکانی بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنای ئێرانی لە وڵات لەلایەن لێکۆڵەرانەوە خەریکە پێش دەکەوێت و 8 پڕۆژەی چالاک خەریکی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ گەییشتن بە قۆناغی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر لە سەرەتای پەیدا بوونی مرۆڤەوە، نەخۆشینی گشت گیر و چاوەڕوان نەکراو هەر چەند ساڵ و جارێک ڕوو لە مرۆڤایەتی دەکات و دەبێتە هۆی تووشبوون و مەرگی ملیۆن کەس.

هەر لە سەرەتای هاتنی نەخۆشییەکان، لێکۆڵینەوە بۆ چارەسەر کردن و دۆزینەوەی دەرمانێک بیری پسپۆڕان بە خۆیەوە خەریک دەکات. لە ئەو نەخۆشیانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر هیپاتیتی جۆری بی، ئێبۆلا، ئایدز و کۆکە ڕەشە و ... کە بەرهەمهێنانی دەرمانیان  چەندین و چەند ساڵی خایاندووە.

بەڵام پەتای کۆرۆنا کارێکی کرد کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەی ڕیکۆرد بشکێنێت بە شێوەیەک کە بە تێپەڕینی یەکساڵ لە هاتنی، ماوەیەکە کە بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیاواز و هەروەها ئێران دەستی پێکردووە.

ئێران پلەی 11 لە نێوان بەرهەمهێنەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە

بە پێی دوایین ئاماری جیهانی 11 ڤاکسینی کۆرنا لە قۆناغی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤن. لەوانە پێکوتەی سپۆتنیکی ڕووسیا، پێکوتەی فایزێر و مادێرنا لە ئەمریکا، ئەکسفۆرد لە بریتانیا و سینواک و چەند پێکوتەی دیکە لە چین مۆلەتی کوتانیان وەرگرتووە.

لە نێو وڵاتانی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا، ئێرانیش چالاکە و بەرهەمهێنانی دەستپێکردووە و یەکێک لە پڕۆژەکان لە قۆناغی یەک لە سێ قۆناغی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤە.

ئێستاکە ئێران لە نێوان 16 بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهان لە بواری ژمارەی ڤاکسینەوە لە پلەی 11 یەمە.

News ID 35478

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha