بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە گەمارۆی نوێی دژی بەشی فوولادی ئێران (پۆڵا)هەواڵی دا.
لە ڕاگەیێندراوی ئەم وەزارەتخانەدا نووسراوە: 16 شەریکە کە پێوەندییان لە گەڵ بەشی پۆڵای ئێران بووە، گەمارۆ دران.
ئەم لیستە داگری 13شەریکەی ئێرانی و هەروەها 3 شەریکەی وڵاتانی ئاڵمان و ئینگلیس و چینە.
لەم لیستەدا ناوی کۆگای پۆڵای سەنعەتی بوناب، کۆگای تواندنەوەی ئاسنی پۆڵای خەزەر، کۆگای سەنعەتی تواندنەوەی ئاسنی پاسارگاد، شەریکەی فوولادی سیرجانی ئێرانیان، کۆگای پۆڵای ئەلبورزی ڕۆژئاوا، کۆگای سەنعەتی ئێسفەراین و شەریکەی پۆڵای زەرەندی ئێرانیان دەبینرێت.
وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا هەروەها ناوی مەجید سوجدە بەڕێوەبەری شەریکەی ڕێگاوبانی حافز زەریا ئاریاشی لە لیستی گەمارۆکانی خۆی داناوە.
Your Comment