AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٣ ١٤:٥٩

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی:

ئێران پیتاندنی سەدا 20ی ئۆرانیۆم بەمزوانە دەسپێدەکات

ئێران پیتاندنی سەدا 20ی ئۆرانیۆم بەمزوانە دەسپێدەکات

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە وتنی ئەوەی کە پێویستمان بە بودجەی پەسەند کراوی مەجلیس هەیە، وتی: دەوڵەت ئاییننامەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەبێ ڕابگەیێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس وتی: ئەو شەهدا ئازیزانە نمانەگەلێکن کە ئەبێ بە گەل و بەرەکانی داهاتوو بناسرێن، تا ڕێگایان بەردەوام بێت.

ساڵحی لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی سەدا20 و ئامادەیی ئەو ڕێکخراوە وتی: نامەیەکمان ڕادەستی نوێنەری ئێران لە ڤیەنا کردووە کە بیگەیێنێتە دەستی ئاژانس. چاوەدێرانی ئەو ڕێکخراوە بێن و دەرکەی ئاژانس بکەنەوە و لە ژێر چاوەدێری ئاژانس لە داهاتوویەکی نزیک ئەبێ کەپسوولی گازی ئۆرانیۆم بگۆڕین. ئێمە ئەبێ پەسەند کراوی مەجلیس بەڕێوە ببەین بەڵام دەوڵەت ئاییننامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی ڕابگەیێنێت و سەرۆک کۆماریش ئەبێ لەو بارەوە فەرمانی پێویست دەربکات.

News ID 35423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha