شێوە نووسینی برەیل بۆ زمانی کوردی ئامادە کرا

کۆمەڵێک لە چالاکانی زانستی و فەرهەنگی نابینا بە هاوکاری زانکۆی کوردستان شێوە نووسینی برەیلیان بۆ زمانی کوردی ئامادە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نابینایانی زانکۆی کوردستان بە پێکهێنانی ناوەندێک لەژیر ناوی سۆما پێک هاتوون تا بۆ باشتر کردنی دۆخی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی نابینایان هەوڵ بدەن. ئەو ناوەندە بە پشتیوانی توێژینگەی کوردستان ناسی شێوە نووسینی برەیل بۆ نووسینی کوردی ئامدە دەکەن.

ئەنجامی تێکۆشانی ئەو گرووپە لە مانیفێستێک لەژێر ناوی " ستاندارد کردنی برەیلی کوردی" پێشکەش کراوە.

ئاڵبەت پێشتریش کەسانێک لە ئێران و تورکیا یا هەرێمی کوردستان لە ئەو بوارەدا هەوڵیان داوە.

News Code 35361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =