بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان ڕایگەیاند: کوردستان یەکێک لە پارێزگا دەوڵەمەندەکانی ئێران لە باری فەرهەنگی و هونەری خۆجەییە و لەو پێوەندیەدا ئاسەواری جێی شانازی زۆر لەلایەن هونەرمەندانی ئەم پارێزگایەوە لە درێژایی مێژوو بەرهەم هێنراوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێستاکە زیاتر لە 40 هەزار کەس لە 50 بواری پیشەی دەستی لە پارێزگا خەریکی چالاکین و ئەو بوارە ڕۆڵێکی گرینگی لە دروست کردنی هەلی کار لە کوردستان هەبووە و هەیە.
گوێڵیان وتیشی: لە ئەو 40 هەزار چالاکی بواری پیشەی دەستی لە پارێزگا تا ئێستا 14 هەزار و 500 کەس لە ڕێگای سیستەمی میراتی فەرهەنگییەوە ناسنماەی چالاکییان وەرگرتووە و لە ئەو ژمارەیەش 3600 کەس لە خزمەتگوزاری بیمەی دابینی کۆمەڵایتی بەهرەمەند بوون.
Your Comment