ڕۆژانی سەختی عێراق لە سەرهەڵدان تا ڕووخانی داعش

کۆتایی بەهاری شەش ساڵ لەمەوپێش داعش، لە ئەوپەڕی هێزی خۆی بوو و لە حاڵێکدا کە بەشگەلێکی بەربڵاو لە سووریای داگیر کردبوو و لە بیری داگیر کردنی دیمەشق بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: گرووپی تیرۆریستی داعش لە بۆشایی هێزێک کە دروست بوو و ئاڵۆزی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و خەیانەتی هەندێک کەس و لایەن کەڵکی وەرگرت و لە هەنگاوی یەکەم لە باشووری سووریا هاتە نێو عێراق و شاری موسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا، دووهەم گەورە شاری عێراقی بە ئاسانی داگیر کرد. ئاڵبەت داگیر کردنی عێراق و سووریا بەشێک لە ئایدۆلۆژیای داعش بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام بوو.

داگیرکردنی نەینەوا یەکەم ئامانجی داعش

داگیر کردنی پارێزگای نەینەوا ئامانجی یەکەمی داعش بوو و پێکهاتەی لاوازی سیاسی ئەو کاتی عێراق بووە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستەکان بە پشتیوانی هاوپەیمانی ڕۆژاوایی-عێبری-عەرەبی، ئۆپراسیۆنی داگیر کردنی پارێزگاکانی تری عێراق خێراتر ببەنە پێشەوە و خەونی کۆنترۆڵی بەغدا و پێکهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شامیان لە سەردا بوو.

ڕەوتی بەرەوپێش چوونی تیرۆریستانی داعشی لە هاوینی ساڵی ٩٣ بە شێوەیەکی بەرچاو درێژەی هەبوو و بەشێکی بەربڵاو لە پارێزگاکانی ئەنبار، سەلاحەدین، کەرکووک و دیالە و ناوچەگەلێک لە پارێزگاکانی بەغدا و بابل ڕووخان تا ببێتە هۆشدارییەکی مەترسیدار بۆ پێتەخت واتا بەغدا.

لە هێرشی هەمەلایەنە بۆ سەر عێارق، هەرێمی کوردستانیش کەوتە بەر پەلاماری داعشەوە و هەندێک ناوچەی لەلایەن داعشەوە داگیر کران و تا نزیک شاری هەولێر چوونە پێشەوە و تەنانەت هەڕەشەی هێرشیان لە ئێرانیش کرد.

تیرۆریستەکان لە ماوەیەکی کورتدا توانیان خۆیان بگەیێنە ٦٥ کیلۆمەتری پێتەخت و هەڕەشیەکی جیدی بوون لەسەر بەغدا بەڵام فتوای جەهادی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای عێراق و پێکهێنانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و هاتنی بەگوڕی بەرەی بەرخۆدان هاوکێشەکانی لە گۆڕەپانی شەڕ گۆڕی.

بە پەروەردە و ڕێکخستنی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ڕێکوپێک کردنی دووبارەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا بە تایبەتی لە دەڤەری پێتەخت، پێشڕەوی تیرۆریستەکانی داعشی ڕاگرت و گوشارەکانی تا ڕادەیەکی بەرچاوە کەم کردەوە.

دوای سەقامگیری لە بەرەکانی ناوەڕاست و شکستی تیرۆریستەکان لە پشت دەرکەی بەغدا، هێزە جەماوەرییەکان بە حاڵەتی بەرگرییەوە هاتنە دەرێ و لە مانگی خەرمانان بوو کە دەستیان کرد بە پاک کردنەوەی ناوچە داگیر کراوەکان.

هێزەکانی بەسیجی خەڵک لە سەرەتای شەڕەکانیان توانیان گەمارۆی شاری ئامرلی لە پارێزگای سەلاحەدین بشکێنن و لەلایەکی تریشەوە ناوچەگەلێکی گرینگ و ستراتیژیک وەکوو جرف سەخر لە پارێزگای بابل کۆنترۆڵ بکەنەوە تا هەیبەتی داعشییەکان بشکێت و هەر ئەو بابەتەش بووە هۆی ئەویە کە سەربازە عێراقییەکان بە ڕۆحیاتێکی بەرزەوە بۆ ئۆپراسیۆنە گەورەکان ئامادە ببن.

بێ بەڵێنیی ئەمریکاییەکان

ڕەشەممەی ساڵی ٩٣ سەرەڕای بەڵێن شکاندنی ئەمریکییەکان، هێزە چەکدارەکانی عێراق ئۆپراسیۆنی چارەنووس سازی ئازاد کردنی پارێزگای سەلاحەدەنیان دەست پێکرد و دوای چەندین هیرشی قورس توانیان تیرۆریستەکان ڕاو بنێن و بەشگەلێکی بەربڵاو لە ئەو پارێزگایە وەکوو تکریت، دەور، سامڕا، بەلەد، زلوعیە، یەسرب، ئێسحقاقی، عەلەم و ... ئازاد بکەن.

هێزە عێراقییەکان دوای ئەوەی کە توانیان یەکەم ئەزموون لە بەرانبەر تیرۆریستەکان بە سەرکەوتنەوە کۆتایی بهێنن و بە پێشڕەوی بەرچاو لە پارێزگای سەلاحەدین هاوکێشی هێز و دەسەلات لە گۆڕەپانی شەڕ لە قازانجی خۆیان بگۆڕن و زیاتر هیوا ببەخشن بە خەڵک بۆ ئازاد کردنی ناوچە داگیرکراوەکان دیکە.

لە بەهاری ساڵی ٩٤ هەنگاوێکی دیکە بۆ شکستی داعش هەڵهێنرا و هێزە چەکدارەکانی عێراق بە گوشاری توند بۆ سەر واشنتۆن بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆن لە باکووری پارێزگای سەلاحەدین، بەشگەلێک لە پارێزگای ئەنبار و دیالە، خولێکی نوێ لە هێرشەکان لە دژی تیرۆریستەکانی داعشیان ڕێکخست.

ئازاد کردنی شارگەلێکی گرینگ لە پارێزگای سەعدیە، جەلەولا، عەزیم، مقدادیە، مەنسوورییە و خالس یەکێک لە سەرکەوتنە گرینگەکانی هێزە عێراقییەکان لە هاوینی ساڵی ٩٤ بوو کە گورزێکی قورسی دیکە لە داعشی تیرۆریست دەهاتە ئەژمار.

هێزە عێراقییەکان لە ناوەڕەاستەکانی ساڵی ٩٤یش ئۆپراسیۆنێکیان بۆ پاکتاو کردنی ناوچە داگیرکراوەکانی پارێزگای نەینەوا دەست پێکرد و دوای چەند مانگ پێکدادان توانیان شارگەلێکی گرینگ لەوانە فەلووجە، ڕەمادی، عامریە، کەرەمە، ڕەتەبە، هیت و نەخیب ئازاد بکەن.

بە گشتی لە ماوەی نێوان بەهاری ٩٤ تا خەرمانانی ٩٥ نزیک بە سەدا ٩٠ ی ڕووبەری پارێزگاکانی سەلاحەدین، ئەنبار، دیاکە لەگەڵ بەشگەلێک لە پارێزگای کەرکووک ئازاد کران و هێز عێراقییەکان توانیان خۆیان بگەیێنە باشووری پارێزگای نەینەوا و بە کۆنترۆڵی ناوچەگەلێک لە شرقات، قیارە، حزەر، قیروان، قەحتانیە، بعاج و فڕۆکەخانەی تەلەعفەر، ڕێگا بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ گەورەترین بنکەی داعش لە عێراق خۆش بکەن.

کۆتاییەکانی ڕەزبەری ساڵی ٩٥، ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی پارێزگای نەینەوا لە لای ڕۆژهەڵات، باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات و بە بەرپرسیارێتی هیزەکانی سوپا، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پۆلیسی فیدراڵ، پێشمەرگە و پشتیوانی هاوپەیمانی ناسراو بە دژی داعش دەست پێکرا و دوای ٤ مانگ پێکدادانی قورس لای ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ ئازاد کرا.

لە ڕەشەممەی ساڵی ٩٥ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی لای ڕۆژاوایی شاری موسڵ خرایە ڕیزی بەرنامەکانەوە و لە کۆتاییدا پێتەختی خەڵافەتی داعش دوای ٥ مانگ پێکدادان بە تواوەتی ئازاد کرا و لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کۆنترۆڵ کرا.

هێزە عێراقییەکان دوایین قۆناغی ئۆپراسیۆنەکەیان بۆ پاکتاو کردنی تەواوی خاکی عێراق لە ناوەڕاستەکانی هاوینی ٩٦ دەست پێکرد و ئازاد کردنی بەشگەلێک لە ناوەند و باکووری پارێزگای ئەنبار، ڕۆژاوای پارێزگای کەرکووک، بەشگەلێک لە باکوور و باکووری ڕۆژاوای پارێزگای سەلاحەدین و ناوچەگەلێک لە باشوور و باشووری ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا خستە ڕیزی پلانەکانی خۆیانەوە.

شانەی نووستووی داعش

هێزە عێراقییەکان کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ دوای چەند مانگ پێکدادانی خەست و گران توانیانیان ئەو ناوچە لە کۆنترۆڵی داعش دەربهێنن و کۆتایی بهێنن بە دوایین پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش و خاکی ئەو وڵاتە دوای سێ ساڵ بە تواوەتی ئازاد بکەن.

ئێستاکە، گرووپی تیرۆریستی داعش هیچ شوێنێکیان بە تواوەتی لە عێراق لە کۆنترۆڵدا نییە بەڵام بە شێوەی شانەی نوستوو لە هەندێک پارێزگای ناوەندی، باکووری و سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا چالاکن و لە بەرانبەردا ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان بۆ پاک کردنەوەی تەواوی ئەو ناوچەگەلەش درێژەی هەیە.

News Code 35191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha