ناوەڕۆکی پەیوەندی تەلەفۆنی حاجی قاسم و مەسعود بارزانی چی بوو

داعش گەیشتبووە پشت دەروازەکانی هەولێر. داعشییەکان کە بە ئەندێشەی کابارەیی هاتبووە جیهانەوە، بە یارمەتی ئەورووپا گەشەی کرد و بە پارەی عەرەبستان و ..... دەستی کردە جەنایەت کردن. ژنەکانی بە دیل دەگرت و دەیانفرۆشت، ئاگریانی دەدا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سەرچاوە ئاگادارەکان لە هەرێمی کوردستان و خودی مەسعود بارزانیش لە دیمانە و لێدوانە ڕۆژنامەوایەکانیدا ئەم ڕاستیەی درکاندووە.

لە گەرمەی شەڕی داعشدا ڕێبەری کوردەکانی عێراق، مەسعود بارزانی هەستی بە مەترسی لە نزیک هەرێمی کوردستان کرد، پەیوەندی بە ئەمریکاییەکانەوە کرد وڵامیان نەخێر بوو و داخوازییەکەیان ڕەتکردەوە. لە گەڵ بریتانیاییەکان، بایەخیان پێ نەدا. لە گەڵ تورکیا، فەڕەنسا و تەنانەت عەرەبستانیش.

دڵەڕاوکێ و مەترسی زۆرتر بوو، پەیوەندی لە گەڵ ئێران گرت؛ تەنیا کەسێک لە وڵامی پەیوەندییەکەی کوردەکانی دایەوە، ئەو بوو کە وتی: کاک مەسعود تا بەیانی خۆڕاگری بکەن، دوای نوێژی بەیانی دێمە هەولێر. ئەمشەو بەرخۆدان بکەن.

ئەگەر ئێران نەبوایە هەولێر دەکەوتە بەر پەلاماری داعش

بارزانی چەندین جار ئەوەی وتووە کە ئەگەر یارمەتیدانی ئێران و حاجی قاسم سولەیمانی نەبوایە، بێ گومان هەولێر دەکەوتە بەر پەلاماری داعش.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە بارزانی لە گەڵ تەلەفزیۆنێکی عەرەبی قسە دەکات، لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕۆڵ و دەوری یارمەتییەکانی ئێران و حاجی قاسم لە شەڕی داعش و ئەو کاتەی داعش گەیشتە دەروازەکانی هەولێر دەڵێت: ئێران یەکەمین وڵاتێک بوو کە چەکیان بە ئێمە دا.

   هەواڵنێرەکە پرسیار دەکات: ئێوە لە سەرەتای شەڕەوە لە گەڵ داعش، سپاسی ئێرانتان کرد و ڕاتانگەیاند کە ئەوان یەکەم کەس بوون کە یارمەتی ئێوەیان دا. ، ئێران چۆن یارمەتی ئێوەی دا؟

 بارزانی وتی: ئێمە لە دۆخێکداین کە دەبێ ڕاستیەکان بڵێین.لە سەرەتای ئەو شەوەی کە شەڕەکە دەستی پێکرد. ئێران دوو فڕۆکەی چەک و تەقەمەنی بۆ هەولێر نارد تا یارمەتی ئێمە بدات. ئەمە گەورەترین یارمەتی بۆ ئێمە لەو کاتەدا.پێش لە هەموان ئێران چەکی بۆمان نارد.

حاجی قاسم بە 50 کەس هێزەوە هاتە هەولێر

 بارزانی لە درێژەدا لەو ڤیدیۆیە دەڵێت: بەیانی ئەو ڕۆژە لە فڕۆکەخانەی هەولێر  بوو و من پێشوازیم لێ کرد.

 حاجی بە 50 هێزەوە هات. ئەوان بە پەلە چوونە شوێنی شەڕەکە و هێزەکانی پێشمەرگەیان ڕێکخست و لە ماوەی چەند کاتژمێردا ڕەوتەکە لە بەرژەوەندی ئێمە گۆڕا. هاوکات یارمەتییەکانی ئێران بە ئێمە گەیشت.

 حاجی قاسم چەند کەس لە هێزەکانی خۆی بۆ ڕاوێژکاریی سەربازی لە هەولێر هێشتەوە و خۆی چووە کەربەلا.

بارزانی زیادی کرد: دواتر کە فەرماندەیەکی داعشمان ئەسیر کرد و پرسیمان چون بوو کە نەتانتوانی هەولێر کۆنتڕۆڵ بکەن.

وتی: سیخوڕێکی ئێمە لە هەولێر هەواڵی هێنا کە قاسم سلێمانی لە هەولێرە  و بۆیە ڕۆحیەمان تێکشکا.

ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە دروست کردنی داعش، نا ئەمن کردنی ئێران بوو.  هێزەکانی سوپای قودس یارمەتی فەلەستین و غەزە و ناوچەکانی دیکە دەدەن کە پێویستیان بە بوونی ئەوانە. بەڵام بۆ وڵاتی خۆمان ئاسایش دەستەبەر دەکەن.

ئەو دوژمنەی کە ئەمریکا تەیاری کردووە نەک بۆ ێڕاق و سووریا بەڵکوو لە ئەنجامدا بۆ ئێرانە.

داعشیان دروست کرد نە بۆ ئەوەی کە بە سەر عێراقدا زاڵ بێت، بەڵکوو ئامانجی سەرەکی و کۆتایی ئێران بوو. ئەوان دەیانەویست لەم ڕێگاوە ئاسایشی ئێران ، سنوورەکان و شارەکان و بنەماڵەکانی ئێمە تووشی نائەمنی بکەن. بەڵام ئەوان وەستێندران بە یارمەتی ئەم گەنجە لە خواترسانەی کە چوون و ئەم کارە گەورەیەیان کرد.

News Code 35181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =