بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌كر عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ناوچه‌ی پێنجوێنی پارتی بەمیدیاكانی حزبەكەی وتووە، به چه‌كی جۆراوجۆر هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گای ناوچه و پاسەوانێك كوژراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە "جگه له كوژرانی ئەوپاسەوانە دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌مان بریندار بوونە و ئێمه له ناو بارهگاكهمانین و به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له ده‌ره‌وه به جۆره‌ها چه‌ك ته‌قه‌مان لێده‌كرێت".
ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەشكردووە کە "لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێیان وتووین ئێمه زهمانهتتان ناكه‌ین و باره‌گاكه‌تان بهجێبهێڵن و خۆتان به‌رپرسن."
راشیگەیاندووە: "خه‌ڵكێك له پێنجوێن پێشڕه‌ویان ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر باره‌گاكه‌مان ده‌مامكیان پێوه‌یه و خه‌ڵكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن."
کوژران و بریندار بوونی سێ پێشمەرگە لە پێنجوێن؛
پارتی: ئه‌وانه‌ی هێرشیان کردۆتە سه‌ر باره‌گاكه‌مان سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن

له قه‌زای پێنجوێن هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌ی پارتی و پاسەوانێكی بارەگاكە كوژرا.
News ID 35122
Your Comment