AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٧ ١٩:٢٢

ویلایەتی لە دیدار لە گەڵ فەیسەل مێقداد:

سووریا ڕۆڵی سەرەکی و دیاریکەری هەیە لە بەرەی بەرخۆدان

سووریا ڕۆڵی سەرەکی و دیاریکەری هەیە لە بەرەی بەرخۆدان

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: سووریا ڕۆڵی سەرەکی و دیاریکەری هەیە لە بەرەی بەرخۆدان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی و فەیسەل مێقداد ، وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ دیدار و گفتوگۆیان کرد.

 ویلایەتی لەم دیدارەدا جەختی کرد کە پەیوەندی ستراتێژیکی نێوان دوو وڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکە پەرە دەسێنێت و ئەم ڕەوتە لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتە کە دەبێ بە جیدی پێوشوێن بگیردرێت.

ئەوەشی وت کە وڵاتی سووریا بە یارمەتی وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان توانی پیلانی نێودەوڵەتی 80 وڵاتی چەوسێنەری جیهان  شکست پێبێنێت و ئەمڕۆ سەرکەوتووە.

News ID 35091

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha