بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح زەندی ڕایگەیاند کە دوێنێ شەو لە پەراوێزی باشووری شاری سنە و لە حەوشەی کارگەی پێترۆکیمیایی کوردستان تیشکێکی زۆر بینرا کە هاوکات لەگەڵ ئەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزیش بیسترا.
ناوبراو زیادی کرد: لە پیشەی پێترۆکیمیایی هەندێک جار بۆ بەتاڵ کردنەوەی گازی ناو بۆرییەکان ، ئاگریان تێبەردەدرێت کە ئەو کارە چەندین جاری دیکەش هەر لە پێترۆکیمیایی کوردستان ڕووی داوە.
زەندی ڕاشیگەیاند: ئەم جارە بەهۆی چۆڵ بوونی شار بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ لە ناو شار و بێدەنگی ناو شار، دەنگ و رەنگی ئەو ئاگرتێبەردانە زیاتر هەستی پێکراوە و جێگای نیگەرانی نییە.
شیاوی باسە کە هەر دوێنێ شەو مێدیا دژبەرەکانی ئێران بە بڵاو کردنەوەوەی وێنەگەلێک لە ئەو ڕووداوە هەوڵی بڵاو کردنەوەی دەنگۆ و نائەمن نیشان دانی شاری سنەیان دا کە بە ڕوون کردنەوەی جێگری ئاگرکوژێنەوە سنە هەموو هەوڵەکانیان پووچەڵ بووەوە.
بۆچوونی ئێوە