دەنگدانەوەی پیشەی دەستی و فەرهەنگی ڕەسەنی کرماشان لە جیهان

ناوچە جیاجیاکانی کوردەواری جودا لە سروشتی بەناوبانگیان کە سەرەنجی گەشتیاران لە دەرەوە و ناوخۆی ئێران بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن، بەهۆی مێژووی کۆن و فەرهەنگی دەوڵەمەندیانەوە، ناوبانگی جیهانییان دەرکردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- لە ئەم ڕاپۆرتەدا هەوڵ دراوە کە بە کورتی ئاماژە بکرێتە سەر پیشەی دەستی ناوچەی کرماشان کە نیشان لە دەوڵەمەندی فەرهەنگی ئەو ناوچەیەیە.

پیشە دەستەییەکانی ناوچەی کرماشان لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە:

گڵێم چنین

گڵێم چنین لە ئەو پیشە دەستییانەیە کە لە زۆربەی ماڵەکانی کرماشان بەتایبەتی لە شاری هرسین وەکوو ناوەندی بەرهەمهێنانی گڵێم دەبینرێت. هەبوونی لەوڕگەی لەبار بۆ لەوڕی ئاژەڵ و دابینی خوری بۆ ڕستنی تان و پۆی سەرەکی گڵێم واتا بەن، خۆی هۆکارێکی باو بوونی ئەو پیشە لە ناوچەکەیە.

نەخشەی سروشت لەوانە، دار و گوڵ و هێلانەی مراوی، مار و ...، بووکەشووشە، نەخشەی پەنجەی پشیلە، جوقە لە ئەو نەخشەگەلەیە کە لە چنینی گڵێمەکانی هرسین دەبینرێت. لە شارەکانی تری کرماشان کە چنینی گڵێم تێیاندا باوە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر جوانڕۆ، گێڵان غەرب و ناوچەی ڕێژاو.

مەوج چنین

مەوج و بە قسەی خۆیان پێخەوی پێچ و موفرش لە خوریی تەواو چێ دەکرێت کە زیاتریش بۆ دابینی پێداویستی خودی ناوچەکە بەرهەم دێت. چنینی مەوج یەکێک لە هونەرە ماڵەچەییەکانە کە هێشتا لە ناوچەی هەورامان باوە. مەوجە ڕەنگییەکانی هەورامان و جوانڕۆ ناوبانگی تایبەتیان هەیە.

ئەمڕۆکەش هێشتا مەوج لە زۆر بواردا لە ناو ماڵەکان بە کار دەهێنرێت؛ هەم وەکوو پێخەو یان بەتانی بەکار دەهێنرێت ، هەم بۆ سەر قورسی، ژێرخەر، پەردە و پێچانەوەی پێخەوی ناو ماڵ بەکار دەهێنرێت. لە ڕەنگی سپی و ڕەش و هەندێک جاریش قاوەیی، خورییش بۆ چنینی بەرماڵ  کەڵک وەردەگرن کە بۆ خوێندنی نوێژ و دۆعا و نزا بەکاری دەهێنن.

 گرینگترین شێوەکانی مەوج بریتین لە: کەشکۆڵی، چوارخانە، سپی و ڕەش، تەختی سوور، بەرماڵی و شەترەنجی.

 نەوو 

چێ کردنی نەوو یان نەوگ لە هونەرە نەریتییەکانی  ناوچەی عەشایری کرماشانە کە لە مێژەوە لە ئەو پارێزگایە هەیە و مێژوویەکی کۆنی هەیە. لە ڕابردوو بۆ ژێرخەر و تەنانەت زینی ئەسپ لە نەوو کەڵکیان وەردەگرت.

ئێستاش بۆ چێ کردنی کڵاوی نەوگی، جلیقە و فەرەنجی، نەوگ بەکار دەهێنن. لە ڕەنگی سپی و ڕەش بۆ ژێرخەر و بەتایبەت لە لای عەشایرەکانی کرماشان بەکار دەهێنێت. بەڵام بۆ جوانکارییەکانیشی لە ڕەنگی کەسک، سوور، پرتەقاڵی و وەنەوش کەڵکوەردەگرن. ئەو نەخشانەی کە لە سەر نەوو لە ناوچە جیاجیاکانی کرماشان کەڵک وەردەگرن بریتین لە: شمشێر و تەپانچە، خۆرە زێڕینە، گوڵی قورەنج، تەبەرزین، دار و مریشک، کەلە قۆچی، نیلووفەر، کەڵە کیوی، مریشک، گوڵ، جوقە.

چیخ چنین

 چیغ یان چیخ بریتیە لە حەسیرێک بە پانایی ١٥٠ سەنتی مەتر کە لە سەری نەخشەی جیاواز بە بەنی ڕەنگاوڕەنگی پەشمی دروست دەکرێت. لە چیغ بۆ پاراستنی خێوەت  کەڵکوەردەگرن و هەندێک جاریش بۆ جیاجیا کردنەوەی ناو خێوەتی عەشایرەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

کڵاش چنین

کڵاش چنین یەکێک لە پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشانە کە مێژوویەکی کۆنی هەیە. کوێستانی بوون و ڕێگا ئەستەم و شاخاوی بووەتە هۆی ئەوەی کە کڵاش لە ناوچەی کرماشان وەکوو پێڵاوێکی ڕەحەت و نەرم و پتەو بەکار بهێنرێت. ناوەندی چێ کرانی کڵاش، پاوە و هرسینە و کرماشانە.

پیشەی ئامێری ئاسنی

 ئێستاکە لە شاری کرند کارگاگەلێک هەیە کە خەریکی چێ کردنی ئامێری ئاسنی و ئامێری کارن. پیشەکارانی کرندی لە چێ کردنی ئامێری کار و ڕاو، چەقۆ، کارد، قەند شکێن، ئامیری زین و یەراق، قوڵف و کلێل ناوبانگی زۆریان هەیە.

قەڵەم زەنی

هونەری قەڵەم زانی لە ئەو پارێزگایە سەردەمانێک ناوبانگی تایبەتی هەبووە و قەڵەمزەنگەلێکی گەورە خەریکی ئەو هونەرە بوون کە دوایین هونەرمەند لە ئەو بوارە لە شاری کرماشان مامۆستا عەلی ئەکبەر عەینوقەزاییە کە ئێستاکەش خەریکی وانە وتنەوەی ئەو هونەرەیە.

پەردە چنین-جاجیم چنین

پەردەچنینیش یەکێک لە پیشە دەستییەکانی کرماشانە کە لە مێژەوە لە نێو بنەماڵە گوندەواری و عەشایرەکان باو بووە و هێشتاش چەند کارگەی ڕستن و چنین لە کرماشان خەریکی چنینی پەردەی نەخین. بۆ چنینی پەردە لە ئەو ئامێر و دەستگاگەلە کەڵکوەردەگیردێت کە لە مەوج چنین بەکار دەهێنرێن.

 جاجین وەکوو باڵاپۆشی گەرم بەکار دەهێنرێت. تەنانەت هەندێک لە بنەماڵەکانیش لە گوندەکانجاجیم وەکوو خەڵاتی دەبەن. لە ناوچەی هەورامان و سەلاسی باوجانی جاجیمەگلێک بە نەخشەی جۆراوجۆر چێ دەکەن کە لە ئاستی خۆیاندا بێ وێنەن.

قاڵی چنین

 قاڵی چنین وەکوو ئیشێکی بەنرخ لە گوندەکانی کرماشان چاوی لێ دەکرێت. نەخشەی قاڵییەکانی کرماشان بە ناوی گوندگەلێکی دیارەوە ناودێر دەکرێن وەکوو نەخشەی حسێن ئابادی و ئەکبەر ئامادی و کێونانی.

 ئێستاش لە زۆربەری گوندەکانی سونقوڕ و سەحنە، کەنگاوەر، دینەوەر و بێستوون قاڵی چنین ئەنجام دەدرێت. لە نێو عەشایرەکانی ناوچەی ڕۆژاوایی کرماشان بەتایبەتی سەلاسی باوەجانی لە پاڵ گڵێم چنین، قاڵیش دەچنن. لە ناوچەی کرماشان لە جیاتی وشەی نەخشە، وشەی گوڵ بەکار دەهێنن وەکوو گوڵی حسێن ئاباد، گوڵی ئەکبەر ئاباد.. نەخشە بەناوبانگەکانی قاڵی چنین لە ئەو ناوچە بریتین لە دارگوڵ، بازوبەندی، سەماوەری، عەبدوڵڵاهی، ئەکبەر ئامادی، کێونان و حسێن ئابادی کە هەر یەکەیان شێوەی و نیگارێکی تایبەتیان هەیە.

News Code 34895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =