بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس؛ په‌رله‌مانتارێكى كورد له به‌غدا ئاشكرای ده‌كات: "بەداخەوە وەک پێسبینیەکەمان دەرچوو، ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم بڕدرا"، له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌شدا بۆ به‌رپرسانى هه‌رێم ده‌ڵێت:"با ئەوانەی ئیدارەی هەرێم دەدەن و هەڵگری ئەم سیاسەتە شکستخواردوەی نەوتن، فەرمون چارەسەری بکەن‌و موچەی خەڵک دابین بکەن".
به‌ختیار شاوێس په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا ئاشكرای كرد "هەتا ئێستا کە سەعات (٥:٤٥ى بەیانیە ـ ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌وكاته‌دا ئه‌م هه‌واڵه‌ى له‌فه‌یسبوكه‌كه‌ى خۆى بڵاوكردۆته‌وه) لەهەوڵەکانمان درێغیمان نەکرد، تەنها لەبەر خاتری موچەی فەرمانبەران‌و خەڵکی هەژاری کوردستان بەبایکۆت‌و چونە ژورەوەو هەوڵدان بۆ تێکدانی نیساب ، به‌ڵام هیچ کەڵکی نەبوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕایگه‌یاندووه: "بە بێ پارەی هەرێم، پڕۆژەیاسای قەرز تێپەڕی، هه‌ڵبه‌ت بەزۆرینە شیعەو سوننە یەکلایانکردەوە".
له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌شدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌ڵێت: "با ئەوانەی ئیدارەی هەرێم دەدەن و هەڵگری ئەم سیاسەتە شکستخواردوەی نەوتن، فەرموو چارەسەری بکەن و مووچەی خەڵک دابین بکەن".
هه‌روه‌ك شارپرێس زانیویه‌تى، له‌دوێنێوه پەرلەمانتارانی شیعەو سوننە سه‌رقاڵى ئیمزا کۆكردنه‌وه بونه بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پشکی هەرێم لەپڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز نەدرێت و وه‌كوو به‌ختیار شاوێسیش ده‌ڵێت:"به‌بێ پشكى هه‌رێم، پڕۆژه‌كه تێپه‌ڕێندرا".

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ئاشكرای ده‌كات: "بەداخەوە وەک پێسبینیەکەمان دەرچوو، ٣٢٠ ملیارەکەی هەرێم بڕدرا."
News Code 34780
بۆچوونی ئێوە