AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ١٤ ١٣:٣٣

کوژراو و بریندار هەیە؛

شەڕی پێشمەرگەی پارتی لە گەڵ پەکەکە لە ئامێدی

شەڕی پێشمەرگەی پارتی لە گەڵ پەکەکە لە ئامێدی

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند: بەهۆی دانانی بۆمبێک بۆ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن پەکەکە لە ناحیە چەمانکێ دوو پێشمەرگە برینداربوون و یەکێک کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە چەمانکێ خەندان-ی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی بێ بادێی سەر بە ناحیەی چەمانکێ بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگە تەقیوەتەوە، کە لایەن پەکەکەوە دانراوە و پاشان هێزەکانی پەکەکە دەستڕێژی گوللەیان کردووە و گرژیی لە نێوانیان رویداوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستداوە.

سەرچاوەکەی خەندان باسی لەوەشکرد، دوای روداوەکە بریندارەکان کە پێشمەرگە هێزی 80ی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان رەوانەی نەخۆشخانە کراون لە دهۆک.

چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدییە لە سنووری پارێزگای دهۆک، ماوەیەکیشە هێزەکانی پێشمەرگە (پارتی) بەرەو ناوچەکە جوڵەیپێکراوە، لەماوەی هەفتەی رابردوشدا بەرپرسانی پەکەکە و پارتی لێدوانی توندیان دژی یەکتر داوە.

News ID 34693

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha