نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم

نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم، تازەترین کتێبی ڕۆماننووس سەیدقادر هیدایەتییە کە نەشری خانی چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێگه‌ی هه‌واڵنێریی «ماڵی کتێبی کوردی»؛ سەیدقادر هیدایەتی لە کتێبی  نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم بە ڕوانگەیەکی فۆکۆیی، بێنیامینی مێژووی نەسر و پەخشانی کوردی شیکاریی ئەکا.

ڕەنگە بۆ یەکەم جار بێ کە بەو شێوە نوێیە نەسر و پەخشانی کوردی تاووتوێ و پۆلێنبەندی ئەکرێ.

کتێبەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە، نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم، هەژار مێعماری بورجی بابێلی زمانی کوردی، نەسری کریستالیی هێمن.

لە بەشی نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕمدا تا ڕادەیەک ڕوانگەی دیسکۆڕسیڤیی فۆکۆ و ڕوانگەی دابڕانی مەعرەفەتیی بێنیامین زاڵە و هەرکام لە شێوە نەسرەکان وەک گوتار و دیسکۆرسێک باس کراون.

 نووسەر پێیوایە کە ئەو گوتارانە لە نەستی مرۆڤی کورددا وجوودیان هەیە و تاووتوێ کردنی شێوازەکانی نەسرنووسی ئەتوانێ ڕسووبە فکرییەکانی کۆمەڵگا ئاشکرا بکا.

لەو کتێبەدا نەسری کوردی دابەش کراوە بەسەر حەوت شێوازدا کە هەرکام وەک گوتارێک ئەتوانن مەزەندە بکرێن.

 نەسری دینی، نەسری مەلایانە، نەسری مریدانە، نەسری میرزایانە، نەسری نوکتە و قسەی خۆش، نەسری ئەدەبیی، نەسری زانستی.

لە هەرکام لەو بەشانەدا باسی سەرهەڵدان و شوێن و پێگە و پێشەنگەکانی ئەو پەخشانانە کراوە و هەوڵ دراوە شێوازی ڕستەبەندی و جیاوازیی تۆن و لایەنە زمانییەکانی ئەو شێوازانە بخاتە ڕوو.

نووسەر لەو کتێبەدا گۆڕان لە شێوازێکەوە بۆ شێۆازێکی دیکەی نەسرنووسی وەک دگەردیسیی زمانیی دەبینێ.

هەروەها باسی چەند ڕۆمان و کورتە چیرۆک ئەکا کە توانیویانە لە پەیوەندیی لەگەڵ سوننەتەکانی نەسر و گێڕانەوەی کوردی گۆڕانی فۆڕم و دگەردیسیی زمانی پێک بێنن.

ئەو کتێبە بەرهەمی چەند ساڵ کاری لێکۆڵینەوە و شیکاریی ڕۆماننووس سەیدقادر هیدایەتییە لە بواری نەسر و ڕستەبەندی و گرینگی دان بە لایەنەجیاوازەکانی زمان وەکوو بەلاغەت، ڕێزمان، تۆن و لەحن. هەروەها وەک ئاماژە کرا لە ڕووی مێتۆدەوە، هەوڵ دراوە تەنیا خۆی لە خوێندنەوەیەکی ساختارگەرایانە یان فۆرمالیستیدا نەبەستێتەوە و ڕەخنە گرێ بدرێتەوە بە کێشەگەلی کۆمەڵایەتی سیاسی.

News Code 34666

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =