AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٩ ١٣:٢٢

دوای پەیامی ڕێبەری ئێران بۆ لاوانی فەڕەنسەوی؛

هەژماری ئینستاگرامی فەڕەنسەوی ئایەتوڵڵا خامنەیی داخرا

هەژماری ئینستاگرامی فەڕەنسەوی ئایەتوڵڵا خامنەیی داخرا

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەژماری فەرمی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە زمانی فەڕەنسەی داخست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەژماری فەرمی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ڕێبەری باڵای ئێران بە زمانی فەڕەنسەویی داخست.

ڕێبەری باڵای ئێران چوارشەممە شەو، لە پەیامێکی کورتدا لە ئەو هەژمارەوە داوای لە گەنجانی فەڕەنسەوی کردبوو کە لە سەرۆک کۆماری خۆیان پرسیار بکەن کە بۆچی لە سووکایەتی بە پێغەمبەری خودا(د.خ) پاڵپشتی دەکات و ناوی ئازادی بەیانی لەسەر دەنێت بەڵام گومان کردن لە هۆلۆکاست لەوێ تاوانە و ئەگەر کەسێک شتێک لە بارەیەوە بنووسێت ئەبێ بچێتە زیندان.

ئێستا هەژماری نوێی فەڕەنسەویی ماڵپەڕی ڕێبەری شۆڕش لە ئینستاگرام بە ناونیشنای instagram.com/fr.Khamenei.ir وەکوو جێگرەوەی ئەو هەژمارە داخراوە، دەستی بەکار کردووە.

News ID 34631

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha