بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانە کردنی توندی هەوڵی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە پاڵپشتی لە سووکایەتی بە پێغەمبەری خودا(د.خ) دژایەتی لەگەڵ ئیسلامی بە پڕۆژەیەکی شکست خواردوو وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵانە دەبێتە هۆی زووتر لەناوچوونی ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئەو بەیاننامە زیادی دەکات: گەش کردنەوەی ئاگری ترساندن لە ئیسلام لەلایەن مەکرۆنەوە و هێنانە ئارای پاگەندەگەلێکی درۆیی لەسەر هەوڵی موسڵمانان بۆ گۆڕینی یاسای بنەڕەتی فەڕەنسا نەک تەنیا هیچ خەسارێک لە کەسایەتی پێغەمبەری خودا نادات، بەڵکوو لە هاوکێشەیەکی پێچەوانەدا ڕواڵەتی دژبەرانی ئیسلام دەردەخات.
Your Comment