بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، ئەحمەد حەیدەر پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی نەتەوەیی تورکمانەکانی عێراق، هۆشداریی دایە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوپەیوەند بە ڕێککەوتننە نهێنییەکان لەگەل هەولێر و جەختی کرد کە ڕێککەوتنی شەنگال بە بێ لەبەرچاو گرتنی خەڵکی ئەو ناوچە ئەنجام دراوە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: تورکمانەکانی عێراق دژی ئەو دەستە دانوستانانەن کە لە ژوورە داخراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە شەنگال کراوە.
ناوبراو بە ڕەخنە لە کردەوەی دەولەت لە بەشدار کردنی هەولێر لە ئەو بابەتانەی کە لە ئیختیارات دەوڵەتی فیدراڵە، جەختی کرد: شەنگال بەشێکی جودا نەکراو لە نینەوایە و هی عێراقە و ناتوانرێت ڕادەستی هەرێمی کوردستان بکرێت.
Your Comment