هۆشداریی بە کازمی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنە نهێنییەکان لەگەڵ هەولێر

هەندێک لایەن لە ناوخۆی عێراق هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنە نهێنییەکانی کازمی لەگەڵ هەولێر هۆشداریی دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، ئەحمەد حەیدەر پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی  نەتەوەیی تورکمانەکانی عێراق، هۆشداریی دایە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوپەیوەند بە ڕێککەوتننە نهێنییەکان لەگەل هەولێر و جەختی کرد کە ڕێککەوتنی شەنگال بە بێ لەبەرچاو گرتنی خەڵکی ئەو ناوچە ئەنجام دراوە.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: تورکمانەکانی عێراق دژی ئەو دەستە دانوستانانەن کە لە ژوورە داخراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە شەنگال کراوە.

 ناوبراو بە ڕەخنە لە کردەوەی دەولەت لە بەشدار کردنی هەولێر لە ئەو بابەتانەی کە لە ئیختیارات دەوڵەتی فیدراڵە، جەختی کرد: شەنگال بەشێکی جودا نەکراو لە نینەوایە و هی عێراقە و ناتوانرێت ڕادەستی هەرێمی کوردستان بکرێت.

News Code 34530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =