نامانەوێت ناوچە ببێتە هوماری چەک

وتەبێژی دەوڵەت وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەدەکانی دوایی دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە و هەموو ستراتیژییەکانی ئێمە لە بواری چەک و تەقەمەنی لەسەر ستراتیژی بەرگری دانراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی هەلوەشاندنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێرانی بە پێی ڕێککەوتننەکانی وەسف کرد و وتی: کۆمەڵگای جیهانی لە حەق بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران تێگەیشت و کۆتایی هێنا بە ترساندنەکان لە ئێران کە ترامپ پەرەی پێدەدا.

وتەبێژی دەوڵەت زیادی کرد: ئێمە لە بنەڕەتدا چەکخۆشەویست نین و ئاشتیخوازین و پێمان وایە کە نابێت ناوچەکە ببێتە هوماری چەک.

ناوبراو درێژەی دا: بەڵام ئێمە هەر کات بە پێویستی بزانین و بە پێی ستراتیکی خۆمان بڕیار دەدەین بۆ کڕینی چەک و هەر وڵاتێکیش کە داوای چەکمان لێبکات بە پێی ئەخلاق و لەبەرچاو گرتنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان چەک دەفرۆشین.

News Code 34525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =