AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٣٠ ٠٩:٥٤

تەخت ڕەوانچی:

دوورگەکانی کەنداوی فارس هی ئێرانن و ئێرانیش دەمێننەوە

دوورگەکانی کەنداوی فارس هی ئێرانن و ئێرانیش دەمێننەوە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەت کردنەوەی لێداوانە دەستێوەردانانەکان، لەسەر بەشداری ئێران لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها خاونایەتی ئێران بە سەر سێ دوورگەکە، جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئانلاینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای ئەوەی کە هەندێک وڵاتی ئەندام و هەروەها ناوچەکە تۆمەتگەلێکی بێ بنەمایان دژی ئێران دووپات کردەوە، داوای قسە کردنی کرد. تەخت ڕەوانچی: سێ دوورگەکە هی ئێرانە و بۆ هەمیشەش ئێرانی دەمێننەوە.

ناوبراو لە ئەو لێدوانەدا ڕایگەیاند کە ئێران ڕۆڵی نکۆڵی نەکراوی لە ئاسایشی وزە، گواستنەوە و بازرگانی و سەقامگیری ناوچەی کەنداوی فارس هەیە.

تەخت ڕەوانچی زیادی کرد: ئێستا کە پرسی دوورگە ئێرانییەکان هاتووەتە پێشەوە، ئەبێ بڵێم دوورگەکانی ئەبوو مووسا و تۆنبەکانی گەورە و بچووک؛ هەمیشە بەشێک لە خاکی ئێران بوون و بۆ هەمیشەش ئێرانی دەمێننەوە.

News ID 34507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha