AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٧ ١١:٥٢

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا؛

کاردانەوەی ئەمریکا بە سووتاندنی لقی پارتی لە بەغدا

کاردانەوەی ئەمریکا بە سووتاندنی لقی پارتی لە بەغدا

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا سووتاندنی نووسینگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا شەرمەزار کرد بەڵام داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە لە ئەم ماوە گرینگەدا بەرپرسیارانە کار بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە سووتاندنی نووسینگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ەبغدا کارانەوەی نیشان دا.

مورگان ئورتگاس لە بەیاننامەکەی خۆیدا هێرش بۆ سەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بەغدای داوەتە پاڵ میلیشیاکانی ئەو وڵاتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتوویە ئازادی بەیان و ڕەخنەگرتن بەشێکی گرینگ لە دیمۆکراسییە و پارتە سیاسییەکان ئەبی بتوانن بە بێ ترس لە هەڕەشە ڕای خۆیان دەرببڕن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتاییدا وتوویە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە لە ئەم ماوە هەستیارە کە لە عێراق تێدەپەڕێت، بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەن.

News ID 34474

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha