AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٦ ١٠:٠٩

بە سیستەمی دژە ئاسمانی پێکراون؛

سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک سنووری ئیران تێکشکان

سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک سنووری ئیران تێکشکان

سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنیا دوانیوەرۆی ڕۆژی هەینی لە ناوچەی کەناری ڕووباری ئەرەس لە نزیکی سنوورەکانی ئێران تێکشکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فڕۆکانە بریتی بوون لە فڕۆکەیەکی شەڕکەر و دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان  لە نزیکی سنووری ئێران لەلایەن سیستەمی دژە ئاسمانییەوە کرانە ئامانج و تێکشکان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، جگە لە تێکشکانی ئەو سێ فڕۆکە کە نادیارە هی ئەرمەنیا بووە یان ئازەربایجان، دوو لایەنەکە لە سنووری ئێران شەڕێکی خەستیان هەبوو.

هێزەکانی ئەرمەنیا لە نزیکی شاری ئەسڵاندوز تا نزیکی بەنداوی خودائافەرین لە سنوورەکانی ئێران کشانەوە و ئەمڕۆ چەند شوێنێک لەوانە گوندی ستراتیژیکی سوڵتانلی لە نزیک سنووری ئێران کەوتە دەستی سوپای ئازەربایجان.

News ID 34454

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha