AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٩ ١٩:٤٩

پەرلەمانتارێکی عێراقی:

دژی ئامادەبوونی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانین

دژی ئامادەبوونی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانین

نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەوان دژی ئامادەبوونی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەبەق پرێس، حەنین قدو، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئێمە بە توندی دژی ئامادەبوون و جێگیر بوونی هێزی پێشمەرگە لە دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانین.

ئەو پەرلەمانتارە زیادی کرد: بەرپرسیارێتی هێزی پێشمەرگە بە پێێ دەستوور دیاری کراوە و کاریگەری دزەی سیاسی، عێراق بەرەو لێژایی ڕووخان دەبات.

News ID 34383

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha