بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر، بە بۆنەی سێهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی ئەمینداری گشتی و دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی و یەکەم سەرۆک کۆماری کوردی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا هێناویە: سێهەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی بەڕێز جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ و ڕێبەری پێشووی یەکێتی نیشتمانی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەو خوالێخۆشبووە، ئەندامانی نووسینگەی سیاسی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەندامانی تر و هەروەها خەڵک و بەرپرسانی هەرێم سەرەخۆشی دەکەم و داوای خۆش بوونی خودا لە ئەو بەڕێزە و دڵنوایی بۆ بنەماڵەکەی هیواخوازم.
ڕەشنوودی نووسیویە: بێ گومان ڕۆڵی بەڕێز مام جەلال و دژبەرانی تری عێراقی دژی دیکۆتاتۆری سەددام بەرچاوە و لە سەردەمی دوای ڕووخانی سەددام ڕۆڵی ناوبراو لە دیمۆکراسی و پێکهاتەی نوێی عێراق سازێنەر بووە. ئەو خوالێخۆشبووە لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی توانی بە دروست کردنی یەکێتی و یەکدڵی بەسەر کێشەکانی عێراق سەربکەوێت.
بۆچوونی ئێوە