بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژه ی بۆ ئه‌وه کرد ده‌بێت هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق، هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی، هه‌وڵه‌کانیان بکه‌نه یه‌ک بۆ ڕێگرتن له هه‌موو کارێکی تێکده‌رانه‌ی هه‌موو گرووپه ئاژاوه‌گێڕ و تێکده‌ره‌کان.
دەقی پەیامەکەی بارزانی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە؛
کاتژمێر ۸:۳٠ی شه‌وی ڕابردوو گرووپێکی تێکده‌ر شه‌ش مووشه‌کی له ناوچه‌ی به‌رتڵه‌ی پارێزگای مووسڵه‌وه، ئاراسته‌ی بنکه‌ی هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر کرد، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکیان نه‌بوو.
له کاتێکدا ئه‌و هێرشه به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و هاوپه‌یمانه‌کانی له شه‌ڕی دژی تیرۆردا ده‌بینین، له هه‌مان کاتدا له‌و باوه‌ڕه‌داین که ده‌بێت هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، هه‌وڵه‌کانیان بکه‌نه یه‌ک بۆ ڕێگرتن له هه‌موو کارێکی تێکده‌رانه‌ی هه‌موو گرووپه ئاژاوه‌گێڕ و تێکده‌ره‌کان.
ده‌بێت قوربانییه‌کانی پێشمه‌رگه و هه‌موو هێزه عێراقییه‌کان و هاوپه‌یمانان هانده‌رمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق و هه‌موو باڵوێزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی جیهان له عێراق، هه‌روه‌ها ده‌بێت به باشترین شێوه هه‌وڵی هێنانه‌کایه‌ی سه‌قامگیری بده‌ین له‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌ی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆناوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان و جیهاندا هاتووه.
ئه‌وانه‌ی هێرشی تێکده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن دوژمنی هه‌موو عێراقن و ده‌بێت هه‌موو هێزه عێراقییه‌کان به یه‌کده‌ستی به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه و ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه، ئێمه‌ش به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاری و پشتگیرییه‌کین که دڵنیاین له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیردا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
بۆچوونی ئێوە