بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند بە فەرمی داوای لە وەزارەتی ناوزۆیی هەرێمی کوردستان کردووە کە سەرجەم ڕێڕەوە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بکرێتەوە.
ناوبراو وتیشی کە کردنەوەی ئەو ڕێڕەوگەلە پێویستی بە بڕیاری دوولایەنەی ئێران و هەرێم و ڕەزامەندی دەولەتی ناوەندی عێراقە.
شیاوی باسە کە سەرکونسوڵی ئێران ڕایگەیاند کە مەهدی شووشتەری لە دیدار لەگەڵ هەواڵ ئەبووبەکر سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ، تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دوولایەنە و چارەسەری هەندێک کێشە لە سەر ڕێگای بازرگانی لەوانە گواستنەوەی ڕاستەوخۆی سووتەمەنی و ... گفتوگۆی کردووە.
بۆچوونی ئێوە