بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: ئەمریکا بۆ پاساو کردنی هەبوونی خۆی لە ناوچەکە لەژێر ناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە، هەر ئەو داعشەی کە بەدوای بووژانەوەی لە ناوچەکەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە ئیسرائیلمان لەژێر چاوەدێریدایە. نتانیاهۆ پاگەندە دەکات کە حزبوڵڵا مووشەکەکانی لە نزیک هوماری گاز جێگیر کردووە، هەر بەو بۆنەوە حزبوڵڵا داوا لە میدیاکان دەکات کە بێن و بیبینن کە ئایا مووشەکەکانی ئێمە لەوێیە یان نا؛ ئێمە دەزانین مووشەکەکانمان لەکوێ جێگیر بکەین.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە بەشێکی تر لەقسەکانی وتی کە ئێران لە لوبنان هیچ دەستێوەردانێکی نییە و ئەوە حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئۆمۆلە کە بڕیاردەرن.
Your Comment