دەروونناسێکی بەناوبانگی پاوەیی بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

دکتۆر ئاراس ڕەسوولی دەروونناسی بەناوبانگی پاوەیی و سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ڕوانسەر لە نەخۆشخانەی گوڵستانی کرماشان بە هۆی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئازاد ڕەسووڵی خەڵکی پاوە و لێکۆڵەر، ڕاوێژکار و مامۆستای زانکۆی ئازادی ئیسلامی کرماشان بوو کە سەرۆکایەتی زانکۆی ئازادی ئیسلامی ناوەندی ڕوانسەریشی لە ئەستۆ بوو.

هەروەها هاوژینی ناوبراو خاتوو مەهین ئەحمەدی پسپۆڕی ژنان و خەڵکی سنە لە ئای سی یووی نەخۆشخانەی گوشتان خەوێندراوە.

شیاوی باسە کە ئاراس ڕەسوولی چەندین کتێبی لە بواری دەروونناسی و ڕاوێژکارییەوە نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە.

News Code 34079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =