AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٣ ١٨:٢٩

ئەندامێکی نەوەی نوێ:

گوشاری دەوڵەتی ناوەندی نەبێت، دۆخی هەرێم هەروا دەبێت

گوشاری دەوڵەتی ناوەندی نەبێت، دۆخی هەرێم هەروا دەبێت

ئەندامێکی نەوەی نوێ دەڵێت تا بەغدا گوشار نەخاتە سەر هەرێمی کوردستان مومکین نییە هەرێم چاکسازی بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارام محەمەد ئەندامی  نەوەی نوێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ناوەندی گوشار ناخاتە سەر دەوڵەتی هەرێم هەر بەو بۆنەوەیە کە ئەو دەوڵەتە بەرانبەر مافی ‌هاووڵاتیان کەمتەرخەمە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو بودجەیەی کە لە بەغداوە دەنێردرێت چی لێ دەکرێت؟ لە پاڵ ئەوەش داهاتی نەوت، داهاتی ڕێڕەوە سنوورییەکان و باج و یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعش دەچێتە کوێ؟ هەموو ئەو داراییانە لە ئیختیاری دەولەتی هەریمە بەڵام بەرپرسانی هەرێم ئەوە بە بەس نابینن.

ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی بەرەی نوێ داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد تا ڕوانگەی خۆی لەو بارەوە دەرببڕێت چونکوو نەتوەی کورد بەشێک لە عێراقە و بەردەوام بوونی ڕەوتی کەم بوونەوەی بودجە دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان، چونکوو هاووڵاتاینی هەرێم لە کردەوەی دەوڵەت و بەرپرسانی هەرێم ماندوون.

News ID 34039

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha