تەشهیری گۆڤاری فەڕەنسی بە پێغەمبەر دوژمنایەتی ڕۆژاوا لە گەڵ ئیسلامی ئاشکرا کرد

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: تاوانی گەورەی گۆڤارێکی فەڕەنسی لە سووکایەتی کردن بە پێغەمبەر (د.خ) نیشانەی دوژمنایەتی ڕۆژاوا لە گەڵ ئیسلامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا ئیدانەی تەشهیر و سووکایەتی گۆڤاری فەڕەنسیان کرد کە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کردبوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتوویانە: گوناح و تاوانی نەبەخشراوەی گۆڤاری فەڕەنسی بە ساحەتی پیرۆزی حەزرەتی ڕەسول اللە جارێکی دیکە دوژمنی و ڕقی دەزگا سیاسی و فەرهەنگییەکانی جیهانی ڕۆژاوا لە گەڵ ئیسلام و کۆمەڵگای موسڵمانان نیشان دا. 

ئەوەشیان وت کە بیانووی ئازادی ڕادەربڕین بۆ ئیدانە نەکردنی ئەم تاوانە گەورە کە لە لایەن سیاسەتوانانی فەڕەنسیەوە وتراوە، تەواو هەڵەیە.

جەختیشیان کردووە کە سیاسەتە دژە ئیسلامییەکانی زایۆنیزم و دەوڵەتە چەوسێنەرەکان هۆکاری ئەم جۆرە دوژمنکارییەیە کە ناوبە ناو ڕوو دەدات.

 ئەوەشیان وتووە کە لەم کاتەدا ئەم کارە دەتوانێ ئەنگێزەیەک بێت بۆ بەلاڕێدا بردنی زەینی گەلان و دەوڵەتەکانی ڕۆژاوای ئاسیا لەو پیلانە دزێوەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ ناوچەکە لە سەریاندایە.

رێبەری باڵای وڵات داوایان لە موسڵمانان بە تایبەت لە وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا کردووە وێڕای هۆشیاری لە هەڵسوکەوت لە ەگڵ پرسەکانی ئەم ناوچە هەستیارە ، دەبێ هەرگیز دوژمنییەکانی سیاسەتوانان و دەسەڵات دارانی ڕۆژاوایی لەمەڕ ئیسلام و موسڵمانەکان لە بیر نەکەن.

News Code 33986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =