بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە دیدار لەگەڵ ئیگنازیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسڕا وتی: هەر ڕۆژێک کە ئەمریکا لە هەڵەکانی خۆی پاشەکشێ بکات و بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی ٢٢٣١ لە بەرژەوەندی خۆی، ناوچەکە و جیهانە و ڕێگاش ئاوەڵایە بۆی.
ڕۆحانی لە ئەو دیدارەدا هەروەها وتی: ئیران پێبەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنە چەند قۆڵییەکان بووە و پێبەندیش دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: چاوەڕوانی ئێمە لە وڵاتانی دۆست و ئازادی جیهان ئەوەیە کە لە بەرانبەر تیرۆریزم بێدەنگ نەبن.
حەسەن ڕۆحانی وێڕای بەقازانج بوونی ڕێکاری دارایی سویسڕا داوای چالاکتر بوونەوەی ڕێکاری دارایی سویسڕای کرد.
Your Comment