بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرنی مستەفا پوور ڕایگەیاند: مەلەوانی مەهابادی جەمال ڕەسووڵی، بۆ دەسخۆشی و ڕێزلێنان لە کادیری پزیشکی و دەرمانی ئێران و بیر هێنانەوەی یادی و بیرەوەرییەکانی مەلەوانە شەهیدەکان بە دەست و پێی بەستراوەوە لە بەنداوی مەهاباد مەلەی کرد.
ناوبراوی درێژەی دا: لە ڕەوتی ئەو ڕێکۆردگیرییە کە بە مۆڵەتی فیدراسیۆنی وەرزشە گشتییەکان و ئامادەبوونی بەرپرسی تۆماری ڕێکۆردی لێژنەی وەرزشە گشتییەکانی پارێزگا بەڕێوە چوو، ڕەسووڵی توانی مەودای ٤ کیلۆمەتری بەنداوی مەهاباد بە دەست و پێی بەستراو بپێوێت و ڕێکۆردی ئێران لە ئەو بوارە بگۆڕێت.
Your Comment