بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، نەجم جبووری بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکان هێشتا لە پارێزگای دهۆکن و لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەفدی نێردراو لەلایەن سەرۆک وەزیران و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەش سەرلەشکەر عەبدولئەمیر شمری و ڕاوێژکارەکان لە شەنگال بە ئامانجی ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بەڕێوە چوو.
جبووری زیادی کرد: سەبارەت بە چەند بابەت ڕێککەوتین کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تەرخان کردنی بودجەی تایبەت بە ئامانجی یارمەتی بە بنەماڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و خزمەتگوزاری.
ناوبراو ڕایگەیاند هەزاران بنەماڵەی ئێزدی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان واتا شەنگال.
بۆچوونی ئێوە