بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەردەوام کارەکانی ئەمریکا لە عێراق بووەتە هۆی ئاژاوەی ناوخۆیی بەتایبەتی لە باشووری ئەو وڵاتە و ئەوەش بە ڕوونی بەرچاوە.
لە نێو ئەو ئاژاوە و خۆپشاندانگەلە، تیرۆری ژمارەیەک لە چالاکانی عێراقی بەدەستی کەسانی نەناس، بووەتە هۆی قووڵ تر بوونی کێشەی بەسرە.
لەو بارەوە موحەمەد دنبووس ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی عەشایری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ڕەوتی تیرۆری چالاکانی پارێزگای بەسرە وتی کە ئەندامان و هۆکارەکانی ئەو تیرۆرگەلە تەواو ئاشکران. ئەو تیرۆرگەلە بە دەست هەمان هۆکارانی ئاژاوە ئەنجام دەدرێت کە هەوڵ دەدەن نووسینگەی دەوڵەتی و بنکەکانی وڵات ئاگرتێبەر بدەن و ئاسایشی بەسرە بخەنە مەترسییەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئێمە لەبیری ناکەین کە کونسوڵگەری ئەمریکا و دەوڵەت و باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە هەول دەدات بۆ کردنە ئامانجی ناوچە شیعەنشینەکان تا لە ڕێگای پێکدادان لە بەسرە و ناسریە ئاژاوە بخەنە نێو گرووپە شیعەکانەوە.
دنبووس دەڵێت تیرۆریەکان لە عێراق لە ڕاستیدا بە دەستی باڵوێزخانەی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت چونکوو ئەو باڵوێزخانە گرووپێکی تایبەتی بە تیرۆری چالاکی عێراقی پێک هێناوە تا دۆخی ئەو وڵاتە زیاتر بشێوێنن.
Your Comment